زیندانیانی چاکسازیی گەورانی هەولێر مانیان گرت
چاودێر
بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆی کۆرۆنا لە ناویاندا و دروستبوونی کێشەی خێزانی بۆیان، بەشی زۆریی زیندانیانی گرتووخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.
بە پێی زانیارییەکان، مانگرتنەکە دوو ڕۆژە دەستی پێ کردووە و بە تایبەت ئەوانەی حوکمی لەسێدارەدان یان ئەبەدی و سەرو ١٠ ساڵیان هەیە دەڵێن کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتییان بۆ دروست بووە داوا دەکەن یان ئازاد بکرێن، یان لەسێدارە بدرێن.
تا ئێستا دیار نییە وەڵامی چی بە زیندانییەکان دراوەتەوە و بەرپرسانیش نایانەوێت ئەو زانیارییانە دزە بکەن و دەیانەوێت بارودۆخی زیندانەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.