سوپای میسر كوژرانی 19 چەكداری لە باكوری سینا ڕاگەیاند

جیهان 31/05/2020


سوپای میسر رایگەیاند لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەكانی گروپە چەكدارەكان و سوپای میسر ١٩ چەکدار و پێنج سەرباز لە پارێزگای باکووری سینا باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی سوپای میسر، عەقید تامر ریفاعی لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزەکانی سوپا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای باکووری سینا ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای باکووری سینا، سێ چەکدار کوژراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێزی ئاسمانیی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بۆسەر ژمارەیەک گردبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای باکووری سینا ئەنجامداوە و لە میانیاندا، ١٦ چەکدار کوژراون.