جیهان

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی 2 گەریلای پەكەكەی لە باكوری عێراق ڕاگەیاند

30/05/2020


وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كوژرانی دووگەریلای په‌كه‌كه‌ی له‌‌‌ باكووری عێراق راگه‌یاند.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ کە‌ له‌ ناوچه‌ی ئاڤاشین له‌ باكووری عێراق دوو چه‌كداری رێکخراوی په‌كه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی چاودێری و پشكنینه‌وه‌ به‌دیكراون و دواتر لەڕێگەی فڕۆكە جەنگیەكانەوە بۆردومان كراون.


.
.