ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان گەنمی جوتیاران دەكڕێتەوە

جیهان 30/05/2020


ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان لەنوسراوێكدا ڕایگەیاند كە ئیدارەكە ئامادەیە گەنم و جۆی ئەمساڵی جوتیارانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان بكڕێتەوە.
ئیدارەكە ڕاشیگەیاندوە كە چەند ڕۆژێكە كۆبونەوەی زۆمان ئەنجام داوە سەبارەت بەنرخی گەنم وجۆی جوتیاران بەشێوەیەك كە ماندو بونی جوتیاران لەبەرچاو بگیرێت.
ئیدارەكە دەشڵێت كە ساڵیپار 1 كیلۆ گەنم لەجوتیاران بە 225 لیرەی سوری لەلایەن ئیدارەی ڕۆژئاواوە كڕدراوەتەوە ، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی و ئابوری هاوڵاتیان و جوتیاران بڕیارماندا كە ئەمساڵ نرخەكەی بەرز بكەینەوە بۆ 315 لیرەی سوری.
ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان دەشڵێت بەبێ جیاوازی نەتەوەیی وئایین جوتیارەكان كوردبن یان عەرەب بەرهەمەكانیان لێوەردەگیرێت ، بەمەرجێك لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی ڕۆژئاوادابن.