پۆلیسی نەمسا سەرۆكی وڵات دەستگیردەكات بەپێشێل كردنی بریاری كەرەنتینە

جیهان 25/05/2020


پۆلیسی نەمسا لەیەكێك لە چێشتخانەكانی ڤیەنای پایتەخت  هەر یەكە لە ئەلكسەندەر ڤان دیربیلین سەرۆكی نەمسا و دۆریس شمیداۆر ی هاوسەری دەستگیردەكەن بەهۆی پێشێلكردنی بریاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە چوارچێوەی یاساكانی خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا
لای خۆشیەوە ڤان دێر رووداوەكەی پشتراستكردەوەو داوای لێبوردنی كرد و رایگەیاند: لەگەڵ هاوسەرەكەی ئاگایان لەكات نەماوە لەكاتێكدا سەرقاڵ بوونە بەقسەكردنەوە
دەزگاكانی راگەیاندنی نەمسا بڵاویانكردوەتەوە كە لەسەر مێزی دانیشتنەكەی سەرۆك و هاوسەرەكەی خواردنەوە دانراوە كاتێك هێزەكانی پۆلیس لەكاتژمێر 12 و 20 خوولەك ی شەوپشكنینیان كردوە لە چێشتخانەكە
بەگوێرەی یاساكانی وڵاتی نەمسا رێگە بەكردنەوەی رێستۆرانت و باڕەكان دەدرێت تا كاتژمێر 11 شەو كراوەبن و هەر خاوەن باڕەو رێستۆرانتێك ئەو یاسایە پێشیڵ بكات بە نزیكەی 30 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت ،كە پێدەچێت ئەم پێشێلكاریەیی سەرۆكی وڵات ببێتە هۆی سزادانی ئەو خاوەن رێستۆرانتە، هەرچەندە پێش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس رێستۆرانتەكە دەرگاكانی داخستبوو بەڵام ڤان دێر و هاوسەرەكەی لە باخچەی رێستۆرانتەكە دانیشتبون 
ئەمرۆش جارێكی دیكە ڤان دێر بیلین پەشیمانی خۆی نیشانداو جارێكی دیكە داوای لێبوردنی كردو دانی بەهەڵەكەی خۆیدا نا.