دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعش پەیوەندیەكانی ئەردۆغان بەداعشەوە ئاشكرا دەكات

جیهان 25/05/2020


رۆژی یەكشەممە سوپای نیشتمانی لیبیا هەواڵی دەستگیركردنی مەترسیدارترین سەركردەی داعشی راگەیاند كە بە پشتیوانی دەزگای هەواڵگری توركیا گەینراوەتە خاكی لیبیا.
لیوا ئەحمەدمسماری وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووك بڵاویكردوەتەوە یەكەكانی هێزە چەكداریەكان لە میحوەری تەرابلوس توانیویانە محەمەد رویزانی كە بە ئەبو بەكری رویزانی ناسراوەو بەرەگەز خەڵكی سوریایە كە یەكێكە لەسەركردە مەترسیدارەكان داعش لە سوریا دەستگیركراوە كە بەیارمەتی دەزگای هەواڵگری توركیا وەكو فەرماندەی فەیلەقی شام گەیندراوەتە لیبیا.
مسماری ئاشكرای كردوە ئەوە بەڵگەیەكی دیكەیە كە پەیوەندی نێوان ئەردۆغان و تێرۆریستانی داعش و رێكخراوە تێرۆریستیەكانی دیكە دەرئەخات
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە رویزانی لەكاتێكدا دەستگیركراوە كە لەریزی میلیشیاكانی سیراج كە سەر بەتوركیا یە شەڕی كردوە ئەو میلیشایە لەلایەن ئەفسەرانی توركەوە فەرماندەیی دەكرێت. 
شانەی سقور لە دەزگای هەواڵگری عیراق بڵاویكردوەتەوە بویزانی یەكێكە لە دانیشتوانی شارۆچكەی عەمرۆ لە پارێزگای حەمس وتەمەنی 40 ساڵە
ئاشكراشی كردوە لە ساڵی 2014 پەیوەندی كردوە بە تێرۆریستانی داعشەوە پاشان پەیوەندی كردوە بە فەیلەقی شام ەوە كەمیلیشیایەكە لەلایەن توركیاوە پێكهێنرا.
بەگوێرەی سەرچاوەكەی دەزگای هەواڵگری عیراقی ناوبراو بەشداری كردوە لە گوولە بارانكردنی ژمارەیەك لە فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەروەك سەرپەرشتی ئەشكەنجەدان و دزین و تاڵانیكردنی ماڵە كوردەكانی كردوە لە كوردستانی سوریا.