جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا فرۆشتنی چەكی بەتایوان پەسەند كرد

4 رۆژ پێش ئێستا


- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی چەکی بە بەهای ١٨٠ ملیۆن دۆلار بە تایوان پەسەند کرد.
ئاژانسی هەماهەنگیی ئاسایشی سەربازی ئەمریکا "DSCA" لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خسەڕوو کە وەزارەتی دەرەوە، فرۆشتنی چەندین جۆر چەکی لەبەرامبەر ١٨٠ ملیۆن دۆلار بە تایوان پەسەند کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە بارەی پلانی فرۆشتنی چەکەکانەوە، زانیاری پێویست دراوەتە کۆنگرێس و لەسەر داوای تایوان بڕیارە ئەو چەکانەی پێبفرۆشرێت.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە فرۆشتنی چەکەکان، خزمەت بە بەرژەوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانی ئەمریکا دەکات.