هاوسەرۆكی ئەنقەرەی پارتی گەلی دیموكرات دەستگیركرا

جیهان 21/05/2020


ڤەژین جۆشکون، هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
بە بیانووی  ئەوەی ڕێ"ەپێدانی فەرمییان نیە پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر بارەگای هەدەپە و نەیانهێشت هیچ کەس لە بارەگاکە بێتە دەرەوە.
لە پەلامارەکەدا پۆلیسی تورک بە داری کارەبایی هێرشیان کردە سەر ڤەژین جۆشکون، هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و دەستگیریان کرد، ڕێگاشیان نەدا ڕۆژنامەنووسان ڕوماڵی ڕووداوەکە بکەن.