دوای گرتنەوەی ئاوەكەی داقوق تەرمی منداڵەكان دۆزرانەوە
جیهان 21/05/2020
دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر بۆ تەرمی ئەو چوار منداڵەکەی داقوق، کە دوێنێ بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەگەڵ باوک و دایکیان کەوتنە پرۆژەیەکی ئاوەوە، بەیانی ئەمڕۆ دۆزرانەوە.
دۆزینەوەی تەرمی ئەو چوار منداڵانە لە کاتێکدایە، کە تا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو گەڕان و پشکنینی تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامی هەبووە، بەڵام تا ئاوی پرۆژەکە نەگیراوەتەوە نەتوانراوە تەرمەکان بدۆزرێنەوە و لە ئاوەکە دەربهێنرێن.
چوار منداڵهكه، سێ كوڕ و كچێك بوون کە تهمهنیان لەنێوان ١٠ ساڵ و دوو ساڵ بوو، دوێنێ لەگەڵ دایک و باوکیان لە کفرییەوە گەڕاونەتەوە بۆ کەرکوک، بەڵام لەسەر ڕێگای بەغدا - کەرکوک بە دووری ٤٤ کیلۆمەتر لە شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتە ناو پرۆژەی بەنداوێکی ئاوی داقوقەوە، تەنها دایک و باوکەکە لەو ڕووداوە ڕزگاریان بوو.
پرۆژەکە لە ١٠ كیلۆمهتر له ناوهندی شارۆچکەی داقوقهوه دووره، ئاوی خواردنهوه و زهوییه كشتوكاڵییهكانی شارۆچکەکە دابیندهكات، ئاوهكه خوڕه و قوڵه، پێشتریش چهندین ڕووداوی هاوشێوه له ههمان شوێن تۆمار کراوە.