برایان هۆك : ئێران دوو بژاردەی هەیەیان ڕوخان یان دانوستان

جیهان 20/05/2020


برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هۆشداریی داوەتە دەسەڵاتدارانی ئێران کە دەبێت لەنێوان دوو هەڵبژاردەی دانوستان و ڕووخان یەکێکیان هەڵبژێرن.
هۆک ڕایگەیاند فشاری ڕەها کاریگەر بووە، زیاتر لە سێ ساڵە لە ڕێگەی ڕاگرتن و دیپلۆماسییەوە، ئێرانمان کۆنترۆڵ کردووە و ڕووبەڕووی بووینەتەوە.
هۆک جەختی لەوە کردووەتەوە کە؛ دەسەڵاتی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە تێکشکاوە و وتوویەتی: "دەسەڵاتدارانی ئێران، ئەمڕۆ دوو بژاردەیان لەبەردەستدایە، یان دەبێت لەگەڵ سەرۆک ترامپ دانوستان بکەن، یان ڕووخانی ئابورییەکەیان ببینن".