فیلم و خەیاڵی تەكنەلۆجی بۆ دەبنە ڕاستی

جیهان 08/04/2020

ن. هاوكار فایەق

دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچینەوە سەریهەڵداو بەخێرایی هەموو جیهانی گرتەوە دواتر بەهۆی ئەو بارودۆخەی جیهانی تێكەوتوە مرۆڤایەتی و ژیان لەسەر زەوی چەند مانگێكە كەرنتینە كراوە، هەموشمان لەلای خۆمانەوە ڕەخنە لەم كارەساتە دەگرین ،من دڵنیام زۆربەی بەرپرسان و زاناو پزیشكانی ئەم جیهانە لەمێژە زانیارییان هەبوە لەسەر كارەساتێكی ئاوا بەلام بێدەنگ كراون یان نەیانتوانیوە قسە بكەن چونكە بەردەوام هەڕەشەی مەترسیداری ڕوخاندنی سیاسەت و ئابورییان لێكراوە ، لەلایەن كێوە ؟ بێگومان لەلایەن ئەو خێزانانەی كە جیهان بەڕێوە دەبەن و خاوەندارێتی تەكنەلۆجیاو بیری تەكنەلۆجیای نوێ دەكەن چونكە زوو یان درەنگ ئەم شتگەلە هەر دەبێت ڕو بدات ئەمە لەمێژەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.
كاتێك  لەساڵانی ڕابردودا ئەو فیلمانەی كە خۆیان مەبەستیان بوو بەرهەمیان دەهێناو خەیاڵەكانی خۆیان تێدا جێدەكردەوە پیشانی ئێمەیان دەدا ئێمەش ئەوەندە ساویلكە بوین تا دوو ڕۆژ ئەو فیلمە لەزهنی هەموماندا دەمایەوە وبیرمان لێدەكردەوە كە ئاخۆ 30 ساڵی تر مرۆڤ چۆن دەتوانێت ئەوە ئەنجام بدات ، ئەوەتا ئێستا خۆمان بوین بەئەكتەری ڕاستەقینەی نێو فیلمەكانی ئەوان كە نەماندەزانی ئەمانە هەموی پیلانە خۆیان ئامادەیان كردوە بۆ ئەم ڕۆژگارە.
كاتێك تەكنەلۆجیا و زانست گەشتە ئەوەی كە یاری بە( دی ئێن ئەی ) مرۆڤ بكات ئێمەپێدەكەنین و دەمانگوت بەخوا زۆر سەیرە گەر كچت دەوێت كچ گەر كوڕت دەوێـت كوڕ بەبێ ئەوەی لەگەڵ خێزانەكەت جوت بیت، زۆر جار بەگەورەیش ڕەگەزەكانیان گۆڕیون، ئەمانە هەموی بەئاگاداری ئێمە ڕویانداوە و دەستخۆشیشمان لێكردون.
ئەم خێزانە سەرمایەدارە زەبەلاحانەی جیهان كە هەمو شتێك لەسەر ئەم زەویە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندایە ،ئەوەی بێڕێزی بەمانە بكات لەناوی دەبەن،بۆیە چەكەكان بەرهەم هێنرابۆئەوەی مرۆڤ مرۆڤ بكوژێت و بەم جۆرەش تا چەك هەبێت ڕۆژ بەڕۆژ مرۆڤایەتی لەكەمبونەوەدایە،دواتر بەهۆی چەكەكانیانەوە چەند شارێكی جیهانیشیان لەسەر نەخشە سڕیەوە و خەڵكیان بەزۆرە ملێ ئاوارەكرد و وایانكرد بەردەوام جیهانی پێویستی بەبیر و پارەی ئەمانە بێت. 
ئەمانە تا ئێستا هەمو چەكێكیان دروست كردوە تەنها بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی كەم بێتـەوە لەسەر زەوی ، جا  ئێستا هیچ دور نیە چەكێكی وەك كۆرۆنایان بەرهەم هێنابێت بۆ ئەوەی ئەم جارەیان بۆ كوشتنی مرۆڤەكان پارەیەكی زەبەلاحی وەك جەنگە جیهانیەكان خەرج نەكەن ، گەرچی تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نەیسەلماندوە  كە ئەو چەكە دروستكراوە ی مرۆڤە یاخود ڤایرۆسێكی سروشتە.
كاتێك زانست  وتەكنەلۆجیا جیناتی گیانداران و سەو زەو میوەو سروشتیەكانیان گۆڕی لەبری ئەو میوە وسەوزە سروشتیانە سەوزەو میوەی دەستكردیان بەمادە كیمیاویەكان بەرهەم هێنا و هۆشداریشیان دەدا لەوەی ئەو سەوزەو میوانە تەندروستن ، ئێمەش دەست خۆشیمان لێدەكردن و بەپێشكەوتنمان دادەنان.
ناوەندی ئەتۆمی و وزەی ئەتۆمی و چەكی ئەتۆمی  ڕۆژانە تاقیكردنەوەی موشەكی جۆراوجۆر لەم سەر زەویە ، زەوی بۆتە بڵاوبونەوەی پاشماوە ئەتۆمیەكان ، ئایا لەناو ئەم ژینگە تێكەڵ بەپاشەڕۆیەدا مرۆڤ دەتوانێت  ژیانێكی تەندروست بژی ؟ بێگومان نەخێر.
ئۆقیانوسەكان و دەریاكان و ڕوبارەكان هەمویان بەهۆی ئەم كارەساتانەوە ناتەندروستن و لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە بە هەزاران داری سەوز ئەسوتێن و ئەبڕدرێنەوە ، كە ئەمەش ژینگەیەكی ناتەندروست بەرهەم دەهێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتوەكان ڕۆژانە لەجیهاندا 15 هەزار منداڵ لەخوار 5 ساڵیەوە گیان لەدەست دەدەن ،  زۆر بەئاسانی ئەتوانن ئەم ڕێژەیە كەم بكەنەوە بەڵام بۆ نایكەن ، چونكە خۆیان ئەمەیان دەوێ.
ئیتر ئێستا ئەمانە هەموی ڕویانداوە ، هەر چیەك بكەین ژیان ناگەڕێتەوە پێش كۆرۆنا ، ئەگەر بمانەوێت زەویەكەمان بپارێزین ئەوا دەبێت هەمومان هەست بەبەرپرسیاری بكەین و پێكەوە زەوی بپارێزین خۆشمان بۆ گۆڕأنكاری زیاتری تەكنەلۆجیا و جەنگی تەكنەلۆجیا ئامادە بكەین چونكە ئەم بارودۆخە نەدەستپێكەو نەكۆتایە، ئەمانەش هێندە كارێكی سەخت نین پێش هەمو شتێك و هەمو بەرژەوەندیەك دەبێـت گەورەیی مرۆڤ بێت، گەر مرۆڤ لەهەمو شتێك گرنگتر بوو لەسەر زەوی ئەوا ئەوكات هیچ شتێك مرۆڤایەتی لەناو نابات.