بەڕێوەبەری خۆسەری : ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هیچ یارمەتیەكی پزیشكی نەداوین

جیهان 08/04/2020

بەڕێوەبەری كۆمیتەی تەندروستی جیوان مستەفا ڕایگەیاند كە تا ئێستا بەڕێوەبەرێتیەكەمان هیچ یارمەتی و هاوكاریەكی پزیشكی لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی وەرنەگرتوە  و ئەوانیش هیچ دەست پێشخەریەكی لەو جۆرەین ئەنجام نەداوە.
ناوبراو دەشڵێت ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەبەر چاوی خۆمانەوە یارمەتی زۆر لەوڵاتانی زلهێزو گەورەی جیهانی داوە بەڵام تا ئێستا ئامادە نەبوە هاوكاری بەڕێوەبەری خۆسەری بكات.
جوان مستەفا ئاماژە بەوە دەكات كە لەئێستادا بەڕێوەبەری خۆسەری پێویستی زۆری بە هاوكاری پزیشكی هەیە و داوا لەڕێكخراوی تەندروستی دەكات لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆیارمەتیدانی وڵاتانی گیرۆدە بەڤایرۆسی كۆرۆنا یارمەتیەكان ئەوانیش بگرێتەوە چونكە نزیكەی 6 ملیۆن دانیشتوانی هەیە و پێویستی زۆریان بەهاوكاری پزیشكییە.