دواین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەردەوام لە هەڵكشاندایە

جیهان 06/04/2020


ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو پەتایەی هەموو وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوەو رۆژانە ژمارەی وداتای تووشبوان و گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە زیاد بووندایە
ئاماری ئەو پەتایە تا نیوەرۆی ئەمرۆ بەم شیوەیە
ژمارەی تووشبوان لەسەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە یەك ملیۆن و 276 هەزارو 732 كەس 
لەو ژمارەیە 266 هەزارو 421 كەس نەخۆشیەكەی تێپەڕاندوەو چاك بوەتەوە 
69 هەزارو 545 تووشبوی ئەو ڤایرۆسە گیانی لەدەستداوە
لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە مەغریب 92 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە بەرزبوەتەوە بۆ هەزارو 113 كەس 
عەرەبستانی سعودیە 61 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو تووشبوان گەیشتوەتە 2 هەزارو 463 كەس 
كوەیت 4 تووشبو لەنەخۆشیەكە چاكبوەتەوە و ژمارەی ئەو تووشبوانەی كە لەو وڵاتە چاكبوەتەوە گەیشتوەتە 103 كەس
هیندستان تووشبوان 4 هەزارو 67 كەس لەو ژمارەیە 109 كەس گیانی لەدەستداوە.