هەڵگرانی کۆرۆنا ملیۆنێک و سەد هەزاری لە جیهاندا تێپەڕاند
جیهان 04/04/2020
چاو‌دێر
ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له دوا ئاماریدا ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری دنیا گیانیان له ده‌ست داوه، گه‌یشتووه‌ته 58 هه‌زار و 645 كه‌س.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، تا به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممە یه‌ك ملیۆن و 96 هه‌زار و 593 كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 78 هه‌زار و 739 كه‌سی تر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و پێنج هه‌زار و 634 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی دوا ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ڤایرۆسی كۆرۆنا له 209 وڵاتی دنیا تۆمار كراوه و له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌نتین له‌سه‌ر شاره‌كان ئه‌و ڕێكخراوه هۆشداریی ده‌داته وڵاتان، په‌له نه‌كه‌ن و هێشتا ئه‌و ڤایرۆسه قۆناغی مه‌ترسیی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.