"کۆرۆنا داڕووخانێکی ئابووریی گەورە درووست دەکات"

جیهان 04/04/2020

چاودێر

 

پەتای کۆڤید-19 کە بە خراییەکی زۆر بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی "داڕووخانی ئابووریی جیهان"، گەورەترین زیانیش بە دەوڵەتە هەژار و لاوازەکان دەگات.

دێڤید ماڵپاس، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، پەتای کۆڤید-19 کە بە خراییەکی زۆر بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی "داڕووخانی ئابووریی جیهان"، گەورەترین زیانیش بە دەوڵەتە هەژار و لازوازەکان دەگات. 

ئاماژەی بەوەش کرد، بەم نزیکانە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەسیوپیا و کینا و چەندین وڵاتی دیکەی هەژاردا گفتوگۆ دەکات، بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بەو وڵاتانە.

پێشتر سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێشبینیی درووستبوونی گەورەترین قەیرانی ئابووریی کردبو، کە جیهان لەدوای ساڵی 2008ـەوە ڕووبەڕووی بووبێتەوە. 

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستاش، ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و تەندروستیی جیهانی هۆشداریان دا لەبارەی درووستبوونی قەیرانی خۆراک لە جیهاندا، بە هۆی وەستاندنی چالاکییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان خۆراک لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.