یەكەم تاوانی كوشتن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەنجامدرا

جیهان 02/04/2020

ئاژانسەكانی هەواڵی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند كە یاردەدەرێكی پزیشك بەناوی ئەنتۆنیۆ دیپاس خۆشەویستە كچەكەی  بەناوی  لۆرێنا كوارانتا كە پزیشكە و هەردوكیان پێكەوە لەیەك نەخۆشخانەدا كاریانكردوەو دواتر بەبیانوی ئەوەی كە نەخۆشیەكەی لەڕێگەی خۆشەویستەكەیەوە بۆ گوازراوەتەوە لەماڵەكەی خۆیدا خۆشەویستەكەی خنكاندوە.
دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لەلایەن ئەنتۆنیۆ دیپاسەوە دواتر هەر خۆی پەیوەندی بەپۆلیسەوە دەكات و دان بەتاوانەكەیدا دەنێت و هۆكارەكەشی بۆ پۆلیس ڕوندەكاتەوە دەڵێت خۆشەویستەكەم توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوەو دواتر منیشی توش كردوە بۆیە منیش بەرگەم نەگرت و كوشتم.