لەكۆتاییدا چین بڕیارە گرنگەكە جێبەجێدەكات

جیهان 02/04/2020

لەدوای ئەوەی پێش چەند مانگێك بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی ئەو گیاندارانەی كە بۆ خواردن شیاو نین ڤایرۆسێكی ترسناك لەم گیاندارانەوە بڵاو بویەوە ودواتر گوازرایەوە بۆ مرۆڤ و ئەو كارەساتەی لێكەوتەوە كە ئێستا جیهانی تێكەوتوە، ئەو ڤایرۆسەش بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسرا.
حكومەتی چین ئەمڕۆ بڕیاریدا كە بەهەموو شێوەیەك فرۆشتن و ڕأوكردنی ئەو گیاندارانەی كە شیاو نین بۆ خواردن لەلایەن مرۆڤەوە ، بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێكیش سەرپێچیبكات بەتوندی سزا دەدرێت.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەی حكومەتی چیندا ناوی ئەو گیاندارانە هاتوە كە نابێت لەلایەن مرۆڤەوە ڕأو بكرێت یاخود لەنێو دەریا دەربهێنرێن، ئەوانیش سەگ و پشیلەو مارو چەند گیاندارێكی تریش دەگرێـەوە.
جێیباسە چین یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەهۆی خواردنی گیاندارانی جۆراوجۆرەوە كە شیاو نین بۆ خواردن بەناوبانگە داواكاریەكی زۆری لەلایەن خەڵكەوە لەسەر ئەم گیاندارانە هەیە ، هەر بۆیە هەرچی ڤایرۆسی ترسناكە لەم وڵاتە بڵاو دەبێـەوەو دواجار دەبێـتە كارەسات و هەمو جیهان دەگرێتەوە.