كێ بوێری خواردنی ئەم بورگەرەی هەیە؟

جیهان 26/03/2020


لەهانۆیی پایتەختی ڤێتنام شێفێك بەناوی هوانگ تونگ لەگەڵ ستافی چێشتخانەكەی دەستی كردوە بەدروستكردنی جۆرە بورگەرێك لەسەر شێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناوی لیناوە كۆرۆنا بورگەر.
شێف هوانگ دەڵێت ئامانجی ئێمە لەدروستكردنی خوارنێكی لەو جۆرە بۆ ئەوەیە كە هاوڵاتیان لەو جۆرە ڤایرۆسە نەترسن و بەشتێكی ئاسایی وەریبگرن ،كاتێك كە دەست دەكەن بەخواردنی هەست بەئاسودەی بكەن ئەمەش وا لەمرۆڤ دەكات بەرگری لەشی بەهێز بێـت. 
شێف دەشڵێت هەركەسێك كە سپارشی ئەم بورگەرە دەكات دواتر بەلایك و كۆمێنت دەستخۆشیمان لێدەكات، ئەوانەی دەیخۆن وا هەست دەكەن كە ئەو ترسەیان بەرانبەر كۆرۆنا نەماوە و مۆراڵێكی باش دەدات بەوانەی دەیخۆن و وا یان لێدەكات بەرگری لەشیان بەهێز بێـت.
دەرونناسەكان سەلماندویانە و دەڵێن گەر لەهەر شتێك ترسای هەوڵ بدە ئەو شتە شێوەكەی بكەیتە خواردن و ئەو خواردنە بخۆیت دواتر هەست بەئارامی زۆر دەكەیت ووا هەست دەكەی تۆ لەو شتە زۆر بەهێزتری .
وەك شێفەكە دەڵێـت لەدوای ئەوەی زاناكانی بواری پزیشكی قەبارەو شێوەی ڤایرۆسەكەیان بڵاو كردەوە منیش هەوڵمدا لەسەر شێوەی ئەو ڤایرۆسە ئەم جۆرە بورگەرە دروست بكەم و ناوی لێبنێم كۆرۆنا بورگەر، هەركەسێك دەیخوات ئۆتۆماتیك بەرگری لەشی بەهێز دەكات، چونكە گەر مۆراڵ بەهێز بوو بەرگری لەشیش بەهێز دەبێـت.