لە ئێران بە هۆی لافاوەوە 7 كەس گیان لە دەستدەدەن

جیهان 23/03/2020


شەوی رابردوو بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە لافاو لە 7 پارێزگای ئێران روویدا كە زۆرترین لافاو لە هەردوو پارێزگای خوزستان و بوشەهر روویدا لە باشوری ئێران.
موجتەبی خالدی وتەبێژی رێكخراوی فریاكەوتنی ئێران بڵاویكردەوە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو لە حەوت پارێزگای ئێران روویداوە كە بریتین لە " هەرمزغان ، بوشەهر، فارس ، سیستان، بلوجستان ، قوم ، گەیلان ، كرمان و خوزستان.
راشیگەیاند بەهۆی لافاوەكەوە 7 كەس گیانی لەدەستداوەو 9كەسی دیكەش برینداربوە باسی لەوەشكردوە لافاوەكە زەرەرو زیانی زۆری لێكەوتوەتەوەو بوەتە هۆی داخستنی زۆربەی شەقام و رێگاوبانەكان.