ئیمارات ئیرلاین تەواوی گەشتەكانی راگرت

جیهان 22/03/2020

چاودێر: كۆمپانیای  ئیمارات ئێرلاین كەبەیەكێك لە بەناوبانگترین كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی دادەنرێت لەجیهان گەشتەكانی لەئیمارات راگرت.
كۆمپانیاكە ئاشكرایكردوە:" تەواوی گەشتەكان لە 25-3-2020 ەوە رادەگیرێن.
رونیشكردوەتەوە:" ئەم هەنگاوە بۆ رێگەگرتنە لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناوە".
كۆمپانیای ئیمارات ئێرلاین بەیەكێك قەرەباڵغترین هێڵی جیهان دادەنرێت.
كۆمپانیاكە ئەوەی وتووە:" گەشتە باریەكان بەردەوام دەبن بە فڕۆكەی بۆیۆنگی 777.