ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژە کۆرۆنای بڵاو کردەوە

جیهان 22/03/2020

چاودێر

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ساڵێکی تری پێویستە.

 

سکای نیوز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، دڵنیان کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەم دەهێنن، بەڵام ماوەی ساڵێکی پێویست دەبێت تا بە تەواوی لە کاریگەرییەکانی دڵنیا دەبنەوە.

 

تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە لە لایەن زانایان و سەنتەرە پزیشکییە گەورەکانی دونیا بۆ درووستکردنی ڤاکسینێکی دژە کۆرۆنا لەژێر چاودێری و تاقیکردنەوەدان.