رووسیا هاوكاری پزیشكی پێشكەش بە ئیتالیا دەكات

جیهان 22/03/2020


بەمەبەستی یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بریاری فلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا ئەمرۆ یەكشەممە سوپای رووسیا یارمەتی پزیشكی دەگەێنێتە ئیتالیا.
شەوی رابردو کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) بڵاویکردەوە،لە پەیوەندییكی تەلەفۆنی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و جۆزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سەرۆکی روسیا ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ناوچانەی ئیتاڵیا دەربڕیوە کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی زۆریان بەرکەوتوە
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆک پوتین بەیانی ئەمڕۆ سوپای روسیا هەشت تیمی زانایانی سەربازی روسیا دەنێرێت بۆ ئیتاڵیا، لەگەڵ چەندین کاروانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی  بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ناوچانەی ئیتاڵیا کە زیانێکی زۆریان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەرکەوتوە.
شەوی رابردو وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردواد 793 توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 694  حاڵەتیان لە شاری لۆمباردی بوە
بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئیتاڵیا  چوار هەزار و 825 كەس گیانیان لە دەستداوە 
ئیتاڵیا لەئێستادا یەكەمین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان كە زۆرترین ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوە