ئامێرێكی پزیشكی تەنها لەماوەی 15 خولەكدا ئەنجامەكانی پشكنینی كۆرۆنا دیاریدەكات

جیهان 21/03/2020

وەزیری تەندروستی توركیا فەخرەدیین كۆجا ڕایگەیاند بەهۆی ئامێرێكی پێشكەوتوی بواری پشكنینی پزیشكی ئێستا دەتوانین پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەین لەماوەی 15 خولەكدا.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە ئێستا ئەو ئامێرە لەهەمو بنكە تەندروستیەكانی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا بەردەستەو پزیشكەكان دەتوانن بۆ دیاریكردنی نەخۆش و ئەنجامی پشكنینەكان لەكاتێكی كەمدا دەتوانن سودێكی باشی لێببینن، ئیتر پێویست ناكات پزیشكەكان ماوەیەكی زۆر چاوەڕێی پشكنینی گومانلێكراوان بكەن.
ناوبراو دەشڵێت بەم ڕێگایە دەتوانین زۆر بەزوویی نەخۆشەكان دەستنیشان بكەین و بەم پێیەش دەتوانین لەماوەیەكی كەمدا نەخۆشەكان چارەسەری پزیشكی وەربگرن و زوتر چاك ببنەوە.