تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتنە ٧٠٠ کەس
جیهان 21/03/2020
چاودێر
وەزارەتی تەندروستیی توركیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، بە پێی دوایین ئامار، نزیکەی 700 كەس لە توركیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش نۆ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، 311 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون، بەوەش كۆی گشتیی تووشبووان گەیشتووەتە 670 کەس، پێنج كەسی دیكە گیانیان لە دەست دا و تاوەکو ئێستا كۆی گشتیی مردوان لە توركیا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نۆ كەسە.
ئەمە لە کاتیکدایە، بە پێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 275 هەزار و 434 کەس، لە کۆی ئەو ژمارەیەش 11 هەزار و 399 کەسیان مردوون و 88 هەزار و 256 کەسی دیکە چاک بوونەتەوە.