کەسێکی نزیکی ترەمپ تووشی کۆرۆنا بوو

جیهان 21/03/2020

چاودێر

 

ئەندامێکی نووسینگەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و ڕاسپێردراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.


کاتی میلەر، سەرۆکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی مایک پێنس لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەندامێکیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام دڵنیایی دەدات لەوەی، ئەو کەسە بەم نزیکانە، چاوی بە پێنس و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا نەکەوتووە.