ترامپ: مانگی ئاب دەگەینە چارەسەری تەواو بۆ كۆرۆنا
جیهان 17/03/2020
چاودێر: دوای دەستكردن بەتاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا، لە ولایەتی ساتلی ئەمریكا، ترامپ مانگی هەشت بۆ دواهەمین دەرئەنجامەكان دادەنێت.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا، رایگەیاندوە:" دەستمان بەتاقیكردنەوەی یەكەمین ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوە".
رونشیكردوەتەوە:" هەنگاوی باشمان بڕیوەو هەوڵەكان دڵخۆشكەرن".
جەختیكردوەتەوە:" مانگی ئاب دەگەینە ئەنجامی تەواو بەسەر كۆرۆنادا سەردەكەوین".