ئەڵێن ئەمە بەرپرسێكی داعشە كە لەموسڵَ دەستگیركراوە

جیهان 18/01/2020


لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەم كەسە بەناوی ئەبو عەبدولباری دەستگیركراوە ودەڵێن بەرپرسێكی باڵای تیرۆریستانی داعشە لەموسڵ.
لەهەموی سەیرتر ئەوەیە ناوبراو لەئۆتۆمبێلدا جێگەی نەبۆتەوە بۆیە هەڵیانداوەتە دوای ئۆتۆمبێلێكی سەربازییەوە.
وەك هێزە ئەمنیەكان دەڵێن كە تیرۆریستانی داعش موسڵیان داگیركردوە عبدولباری بەرپرسە لەتەقاندنەوەی مزگەوتی یونس لە موسڵ.