ڤیدیۆ : هێزەكانی ئەمریكا پێش بە هێزێكی ڕوسیا دەگرن لەڕۆژئاوا

جیهان 18/01/2020


بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی ڕۆژئاوای كوردستان هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا لەناوچەی دێرك بەریان بەهێزێكی سەربازی ڕوسی گرتوە كە ویستویانە بچنە نێو شارۆچكەكەوە.
سەرچاوەكان دەشڵێـن بەهۆی دروستبونی ترافیكێكی زۆرەوە هێزەكانی ئەمریكا تەنها ڕێگەیان بۆ ئۆتۆمبێلی مەدەنی كردۆتەوە تاكو بەشەقامەكەدا تێپەڕببن .
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی ڕۆژئاوا تا ئێستاش ئەم دۆخە بەردەوامەو ئەم دو زلهێزە بەرانبەر یەك وەستاون.

no