جیهان

سعودیە دژ بەهێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئەمریكا هەڵوێستی راگەیاند

14/01/2020


چاودێر: لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی كابینەی حكومەتی سعودیە، رەخنە لەهێرشەكانی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەدیان راگەیاند.

لەبەیاننامەیەكدا كابینەی حكومەتی سعودیە، رایگەیاندوە:"هێرشەكانی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەدی عیراقی، پێشێلكردنی سەروەری خاكی  عیراقە".

رونیشكراوەتەوە:" پاشای سعودیە لەگەڵ حكومەتی عیراق دەوەستێت و دژی هەر جۆرە پێشلێكاریەكە". 

لەدوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و  ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران ئەمە یەكەم هەڵوێستی سعودیە لەوبارەیەوە.