هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا هۆشداری دەدات

جیهان 14/01/2020


چاودێر: ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەیاننامەیەكیدا هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا، هۆشداری لەسەر جموجوڵەكانی ئێران دەدات، لەئاوەكانی كەنداو، بەتایبەت دەریای عەمان و گەرووی هورمز.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە:" بەهۆی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، ئەگەری دروستكردنی كێشەو كۆسپ هەیە بۆ كەشتیە بازرگانیەكان".

جەختیشكراوەتەوە:" ئێران سیستمی جی پی ئێسی جیهانی لەكار دەخات و بەو هۆیەشەوەیە كە  ئەگەری دروستبوونی گرفت و بوونی هێرش و مەترسی بۆ سەر كەشتیەكان لەئارادایە". 

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە:" هەر هەڵەو جوڵەیەكی نەخوازراو روبەڕووی هێرشی توندو خێرا دەبێتەوە".