نوێترین زانیاری كەشناسی لەبارەی پەڵەدان لەهەرێم

کوردستان 21/11/2019

چاودێر
پێچەوانەی ساڵی رابردوو، تا ئێستا لەسنووری قەزای پێنجوێن پەڵەی نەداوە و شەوانیش پلەی گەرمای تۆماركراوی ناوچەكە، گەیشتۆتە نزمترین ئاست، كە ( - 2 ) پلەی ژێر سفرى سەدیە.
لەوبارەیەوە، بەهادین حەسەن، لێپرسراوی كەشناسی پێنجوێن، بە(چاودێر)ی راگەیاند: رێژەی باران بارینی ئەمساڵ (79.4) ملمە، بەڵام بارانی پار ساڵ ئەم كاتانە بریتی بووە لە(200) ملم كە جیاوازیەكە زۆرە.
ناوبراو، روونیشیكردەوە، " ئەو بارانەی ئەمساڵیش ئەگەر بەسەر یەكەوە بباریایە، ئەوا بۆ رێژەی پەڵدان ئاسایی دەبوو، واتە بەشی پەڵەدانی دەكرد، بەڵام بەچەند جارێك بە بچڕ پچڕی باریوە، بۆیە هێشتا پەڵەی نەداوە ".
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەم سەرمایەشەوە زەوی وشك بۆتەوە و پلەكانی گەرمای شەوانیش چووە ژێر سفری سەدیەوە و نزمترین پلەی تۆماكراروی شەوان ( - 2 ) پلەی ژێر سفر بووە.
بەرپرسەكەی كەشناسی پێنجوێن، جەختیشیكردەوە: هەتا ماوەیەكی تر باران بارین نییە و سەرما بەردەوامی دەبێت.