ئەردۆگان هێرش دەکاتە سەر ناتۆ

جیهان 07/11/2019


سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەكاتی ڕۆشتنی بۆ وڵاتی مەجەرستان لەفڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ وتارێكی پێشكەشكرد كەتیایدا باس لەوەدەكات كە توركیا بەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی دۆست و دوژمنەكانی خۆی بۆدەركەوتوە.
ناوبراو دەشڵێت ئەوانەی بەدۆستمان دادەنان لەناو ناتۆو لەدەرەوەی ناتۆ لەگەڵمان پێدەكەنین هەر ئەوانە بون كە ئێستا ناوی توركیایان ناشرین كردوەو ئێمە بەداگیركەر ناودەبەن ، پێویستە ئیتر توركیاش دۆست ودوژمنی خۆی بناسێت و بەو پێیە مامەڵەیان لەگەڵ بكات.
دواجار دەڵێت لەلای خۆمەوە سوپاسی ئەو وڵاتانە دەكەم كەپشتگیریان كردین بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی و ئەوانەش كە پێمان دەڵێن داگیركەر پێویستە باش بیربكەنەوە كە كە بەكێ دەڵێن داگیركەر.