ئیسرائیل : شانازی بەهەڵوێستی كوردەكانەوە دەكەین

جیهان 07/11/2019


جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تزیپ هۆتۆڤێلی ڕایگەیاند بەهەمەو شێوەیەك ئامادەین هاوكاری كوردەكانی سوریا بكەین و بۆ ئەم مەبەست قسەمان لەگەڵ ئەمریكا كردوەو ئەویش پەیمانی پێداوین كە كوردەكان بپارێزێت .
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە كە سەرۆك وەزیران بنیامین ناتەنیاهو بەڵێنیداوە كە هاوكاری مادی و مەعنەوی و گەر پێویستیش بكات هاوكاری سەربازیش دەكرێن و سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆك ترەمپ پێكەوە لەسەر ئەم دۆخە زۆر قسەیان كردوەو دڵنیایان كردوینەتەوە كە كوردەكان پارێزراو دەبن .
هۆتۆڤێلی دەشڵێت ئیسرائیل بەرژەوەندی زۆری لەگەڵ كوردەكان هەیەو كاری هاوبەشمان هەیەو كوردەكان بەهاوپەیمانی خۆمان دەزانین ، ئێمە نەك تەنها كوردەكان دەپارێزین بەڵكو هەوڵدەدەین كە هەمو كەمە نەتەوایەتیەكانی جیهان لەجینۆساید بپارێزین .
ئێمە دەمانەوێت ئەو ناوچانە لەژێر دەستی كوردەكان دەرنەهێنرێت چونكە دواجار ئێران جێگەیان دەگرێتەوە كە ئەمەش جێی قبوڵكردن نیە لەلای ئێمە.