ئەردۆگان زانیاری لەسەر هاوسەرەكەی بەغدادی ئاشكرا دەكات

جیهان 06/11/2019


سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاند كە دوێنێ خوشكەكەی و زاواكەی و منداڵەكانی و بوكەكەی بەغدادیمان دەستگیركردوە .
ئەردۆگان ڕەخنە لەئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكا بۆ سەر بەغدادی دەگرێت و دەڵێـت ئەمریكا دەڵێت خۆی تەقاندۆتەوە نەمانتوانیوە بەزیندویی دەستگیری بكەین ، بەڵام ئەوە ئێمەین دەڵێین توانیمان بەزیندویی هەمویان دەستگیربكەین و بۆ یەكەمجارە ئاشكرای دەكەم با هەمو جیهان بزانێت كە هێزەكانمان توانیویانە بەزیندویی هاوسەرەكەی بەغدادی دەستگیربكەن و ئێستا لەدەستی دەوڵەتی توركیادایە.