پاش خوێندنەوەی ئەم بابەتە ناوكی شوتی فڕێ نادەیت

تەندروستی 01/09/2019


زۆربەمان لەوەرزی هاوین بڕێكی زۆر شوتی دەخۆین و ئارامی و فێنكی بەجەستە دەبەخشێت ، بەشێوەیەكی باش چارەسەری وشك بونەوەی جەستە دەكات و بەشێداری دەیهێڵێتەوە .
زۆربەمان ئارەزوی خواردنی ناوكی شوتی ناكەیەن و لەكاتی خواردنی شوتی ناوكەكەی فڕێدەدەین و بەشتێكی بێزاركەری دەزانین بەڵام ناوكی شوتی ژمارەیەكی زۆر پێكهاتەی سودبەخش و گرنگی خۆراكی تێدایە، هەریەكە لەم پێكهاتانە سودی بۆ نەخۆشیەكی دیاریكراو دەبێت .
ئەو پێكهاتە خۆراكیە گرنگانەی لەناوكی شوتی بونیان هەیە :
•جۆرەكانی ڤیتامین B لەجۆری سیامین ،ترشی فولینی تێدایە .
•مادە سود بەخشیەكانی مەگنیسیۆم و زینك و مادەی ئاسن و فۆسفۆری تێدایە .
•تەندروستی دڵ دەپارێزێت .
•سودی بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە دەبێت .
•توانای سێكسی پیاوا بەهێز دەكات .
•تەندروستی مووەكانی سەر و نینۆك دەپارێزێت .
•سودی بۆ چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەبێت .