لەیلا گوڤەن لەپەرلەمانی توركیا سوێندی یاسایی خوارد

جیهان 11/07/2019


 سەرچاوەیەكی نزیك هەدەپە ڕایگەیاند پەرلەمانتاری  هەڵبژێردراوی ناوچەی هەكاری لەیلا گوڤەن لەدوای زیاتر لەساڵێك هەڵبژاردنی لەلایەن خەڵكەوە ئەمڕۆ سوێندی یاسایی لەپەرلەمانی توركیا خوارد.
سەرچاوەكە دەشڵێت هەر پەرلەمانتارێك سوێندی یاسایی لەپەرلەمانی توركیا نەخوات ئەوا ناتوانێت موچەكەی وەربگرێـ بۆیە ناوبراو وەك پەرلەمانتارێك بەمافی خۆی دەزانێت كەموچەی پەرلەمانتاری وەربگرێت .
جێی وەبیر هێنانەوەیە كە لەیلا گوڤەن ماوەیەكی زۆرە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان مانی لەخواردن گرتبو بۆیە نەیتوانی لەو ماوەیەدا وەك پەرلەمانتارێك سوێندی یاسایی بخوات  ، دواتر بەهەوڵی هەمو لایەك توانرا سەركەوتوانە فشار بخرێتە سەر توركیا بۆ هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیریەو گوڤەنیش بەپێشەنگی ئەو پڕۆسەسە دادەنرێت .