ببوورە دەمەوێت دەستێک بە ئاو بگەیەنم
سلاڤومیر مرۆژیک
سڵاڤومیر مرۆژیک
و. له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه
ژنه خانه‌خوێکه پرسیی: چا یا قاوه؟
من به یه‌ک ئه‌ندازه حه‌زم له هه‌ردووکیانه که‌چی
ئێستا ده‌یه‌وێ من یه‌کیان هه‌ڵبژێرم. ده‌بێ بڵێم، ئه‌و دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌ی بوو
بزانێ چا یا قاوه‌مان ده‌وێ.
من باش په‌روه‌رده‌کراوم، واته ئاماژه‌م نه‌کرد که
ده‌مه‌وێ له دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وتۆ ده‌ربازم ببێ. له گه‌رمه‌ی گفتوگۆیه‌کدا بووم له‌گه‌ڵ
پڕۆفیسۆر، واته له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی له به‌رانبه‌رم دانیشتبوو و من خه‌ریک بووم
قایلی بکه‌م که ئایدیالیسم له ماتریالیسم باڵاده‌ستتره. ئیتر ئه‌وه بوو که‌سانی
دیکه پییان وا بوو گوێم له پرسیاره‌که نه‌بووه.
پڕۆفیسۆر بێ ئه‌وه‌ی دوودڵی بکا، گوتی: چا.
ته‌واو، کابرا ماتریالیستێکی به هه‌ڵپه‌ی ڕاسته‌قینه
بوو.
ژنه ڕووی بۆ لای من وه‌رگێڕا و گوتی: ئه‌ی ئێوه؟
– ببووره،
من ده‌مه‌وێ ده‌ستێک به ئاو بگه‌یه‌نم.
ده‌ستماڵه‌که‌م له‌سه‌ر قاچم لا برد و چووم بۆ ئاوده‌ست.
له‌به‌ر ئه‌وه نا که ته‌نگاو بووم، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه که ده‌مویست کات به
ده‌ست بێنم و بیری لێ بکه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر بڕیارم بدایه که قاوه‌م ده‌وێ، چاکه‌م
له ده‌ست ده‌چوو و پێچه‌وانه‌که‌یشی هه‌ر وا ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی مرۆڤ به
ئازادی چاومان به دنیا هه‌ڵێناوه و هه‌موومان وه‌ک یه‌ک به‌هامان هه‌یه، قاوه
و چایش هه‌ر ئه‌و مافه‌یان هه‌یه. ئه‌گه‌ر چام داوا بکردایه، ئه‌و کات قاوه هه‌ستی
ده‌کرد پشتگوێ خراوه و پێچه‌وانه‌که‌یشی هه‌ر وا ده‌بوو. سووکایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆ
به یاسای سروشتی قاوه، یا به چا، له‌گه‌ڵ هه‌ستی دادپه‌روه‌ریی مندا نه‌ده‌هاته‌وه،
هه‌ستێک که له هه‌موو هه‌سته‌کان مه‌زنتر و ڕه‌سه‌نتره.
دیاره نه‌مده‌توانی تا ڕۆژی قیامه‌ت له‌وێ له
ئاوده‌ست دابنیشم، ئاوده‌ستێکی باشی تایبه‌تیش نه‌بوو به‌ڵکوو ئاوده‌ستێکی ته‌واو
ئاسایی بوو، کاشیکراو.
کاتێک گه‌ڕامه‌وه بۆ لای مێزی نانخواردنه‌که، هه‌موو
دانیشتبوون و هه‌ر که‌سه‌و خه‌ریک بوو چا یا قاوه‌ی خۆی ده‌خوارده‌وه.
دیار بوو منیان له بیر کردبوو.
ناخۆش بوو. زه‌ڕڕه‌یه‌ک چییه سه‌رنجیان نه‌دام، تۆزقاڵێک
چییه لێبورده‌یی بۆ تاک نه‌بوو. شتێک نییه من نه‌توانم به‌رگه‌ی بگرم جگه له کۆبوونه‌وه‌ی
مرۆڤی بێ‌ڕۆح، ئه‌وه بوو به‌ره‌و ئاشپه‌زخانه‌که هه‌ڵاتم هه‌تا داوای مافه مرۆیییه‌کانی
خۆم بکه‌م. وه‌ختێک سه‌ماوه‌رێکم بینی و له ته‌نیشتیدا چا له‌سه‌ر مێز بوو، بێجگه
له‌وه‌یش قاوه‌جۆشێک، بیرم که‌وته‌وه که من هێشتا کیشه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌م چاره‌سه‌ر
نه‌کردووه: چا یا قاوه؟ یا ڕه‌نگه قاوه یا چا؟ هه‌ڵبه‌ت پیاو له‌باتیی ئه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی سازانێک قبووڵ بکا، ده‌بوو یا ئه‌میان یا ئه‌ویانی بویستایه. به‌ڵام
من ته‌نیا باش په‌روه‌رده‌نه‌کراوم به‌ڵکوو له‌و مرۆڤانه‌یشم که جوانترین هه‌سته‌کانیان
له ناخدایه. ئیتر به ڕێزه‌وه به ژنه خانه‌خوێکه‌م- که خه‌ریک بوو ئاشپه‌زخانه‌که‌ی
کۆ ده‌کرده‌وه- گوت:
– له
هه‌ریه‌کیان نیوه‌یه‌ک، سپاس!
پاشان پڕ به ده‌م هاوارم کرد: بیره‌یه‌کیش!