گەڕان بەدوای ژیان دا

بڵێسە جەبار فەرمان 09/11/2021

یا ھەوڵدان بۆ ژیانێکی باشتر
گەلی کورد گەلێکی خۆڕاگر و شۆڕشگێڕە.
یەکێک لە خەسڵەتە جوانەکانی نەتەوەی کورد بریتیە لە ھەرگیز بێھیوا نەبوون و ژیاندۆستی.
ئەم دوو خەسڵەتە جوانە بونەتە ھۆی مانەوەی نەتەوەی کورد و کولتور و زمانی کوردی سەرباری ھەموو ئەو نەھامەتی و ژێردەستەیی و چەوساوەیی و کۆمەڵکوژیەی بەسەری دا ھاتووە.
بۆ ھەموو ئەو گەنج و لاوانەی روو لە رێگای مەرگی ھەندەران دەکەن و بەدوای ژیانێکی نوێدا دەگەرێن، بمێننەوە و کۆشش بکەن بۆ گۆرینی دەسەڵات و باش کردنی ژیان.
بۆ گەڕانەوەی ھاوسەنگی و نەھێشتنی تاک ڕەوی و فەرمانرەوایی حزبێک
بۆ رێگری کردن لە بەرتەسک کردنی ئازادی
مانەوە و کۆشش ھەڵبژێرە.....
مانەوە و بەردەوام بوون ھەڵبژێرە......
تەسلیم بەم واقعە مەبە......
بە دوای ژیان دا مەگەرێ لەسەر سنوری وڵاتان....
وڵاتەکەت بونیاد بنێ......
ئەمە بە تەنھا کەسێک ناکرێت ھەرچەند ئەو کەسە لە ناو بازنەی دەسەڵاتیش دابێت
پێکەوە با لێرە ژیان، شایستەی ژیان بکەین