دیوە شاراوەكانی پشت ڕوداوە سیاسییەكان

بەھرۆز عزەت 21/08/2021

سیاسەت جیا لە دیوە ئاشكرا و دیارەكەی كە نمایشی دەكات، چەندین دیوی نهێنی وشاراوەی هەیە، ئەەسڵی بابەتەكانیش لە دیوەشاراوەكانن، كەواتە هەر ڕوداوێكی سیاسی كە ڕودەدات،پێشتر بەشی هەرە زۆری پڕۆسەكە بەرنامەرێژكراوە، یەكلاكراوتەوە!!
واتە هیچ شتێك لەخۆوە ڕونادات یاخود مەسەلەكە بەهێزی و لاوازی یاخود گەندەڵی و شەفافی یاخود دیموكراسی بوون و كۆنەپەرستی گروپێك نیە لەبەرامبەر گروپێكی تردا.

‎لەگەڵ ئەەوەی هەر ڕوداوێكی سیاسی كە ڕوودەدات چەندین هۆكاری ناوخۆیی و دەرەكی و شاراوە و ونهێنی هەیە، بەڵام لەسەرووی هەموو ئەەمانەوە، ئەەوەی گرنگە زلهێزەكان چییان دەوێت؟ دەیانەوێت كێ‌ لەدەسەڵات بێت؟ كێ‌ بروات؟ هەتاكەی لەدەسەڵات بێت؟ بە چ جۆرێك؟ چ سیستەمیك پەیڕەوبكرێت؟ كەوایە لەپشت هەر كودەتایەك، هەر شۆڕشێك، هاتنە سەردەسەڵاتی هەر گروپ و سەرۆكێك، هەر ڕوداوێكی سیاسی، سەربازی، گرنگترین مەسەلە ئەەوەیە كە زلهێزەكان چییان دەوێت؟ بەرژەوەندیان چیە؟ چەندە؟ بۆچی ئەەو گرۆپە؟ بۆچی لەو كاتە؟ بێگومان بۆ ئەەمەش دەوڵەتەزلهێزەكان پلانی كورت مەوداو و ستراتیجی دوورمەودایان هەیە.

‎كەواتە ئەەوەی ڕودەدات دەبێت بەپێ‌ پلان، ستراتیج، بەرژەوەندی زلهێزەكان بێت، كەواتە لابردنی سەرۆكێك یاخود گروپێك و گۆڕێنی بە گروپێكی تر یاخود گۆرێنی كۆی پرۆسەی سیاسی وڵاتێك،لەپێناو خزمەتكردنی ئەەو وڵاتە و ئەەو نەتەوەیە نییە! بەڵكو بەشی هەرە زۆری بابەتەكە ئەەوەیە كە زلهێزەكان بەرژەوەندیان لەوەدایە.
‎ئەەگەر سەیری مێژووی حەفتا ساڵی ڕابردووی بەشی هەرە زۆری وڵاتانی جیهانی سێیەم بكەین، دەبینین هەموو ئەەو دەوڵەتانەی لەو ماوەیە دروست بوون یاخود بەشی هەرە زۆری ئەەو سەرۆك و گروپ و حكومەتانەی لەو ماوەیە دروست بوون وهاتنە سەر دەسەڵات، تەنیا رۆڵێكی كارتونیان بینیوە لە یارییە سیاسیەكانی وڵاتە زلهێزەكان!

‎بەشێوەیەك بەشی هەرە زۆری وڵاتانی جیهانی سێیەم بە گەور و بچوكیانەوە لەژێر هەر جۆرە سیستەمێكی سیاسیدابووبن، جگە لەوەی ئەامرازێكن بۆ بەرژەوەندی وڵاتەزلهێزەكان كەسەركردایەتی سیاسەتی نیودەوڵەتی دەكەن، هیچ ڕۆڵێكی ئەەوتۆیان نییە، 
هەربۆیەش مێژووی ئەەو حەفتا ساڵەی ڕابردوو ئەەوەمان پێ‌ دەڵیت كە زلهێزەكان نەك چارسەرەیك بەڵكو خۆیان بەشی هەرە زۆری ئەەو نەهامەتی و كێشە و قەیرانانەیان دروست كردووە، كەوایە ئەەو كارەكتەرانەش كە وڵاتە زلهێزەكان دایان دەنێن و دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنن كە دەسەڵاتی ئەەو وڵاتانە بگرنەدەست، جا گروپی ئەاینیی بن یاخود تەقلیدی یاخود مودێرن، ناتوانن چارەسەرێكی گشتی بۆ كێشە و قەیرانەكانی وڵاتەكانیان و نەتەوەكانیان بدۆزنەوە.
‎تەنانەت زۆربەی جار كێشە وقەیرانەكان ئەاڵۆزتر و قوڵتر دەبنەوە! نموونەی ئەەفغانستان،عیراق...

كەواتە زلهێزەكان چارەسەرێكیان پێ‌ نیە بۆ دۆخی ئەەو وڵاتانە! تەنیا ململانێ‌ و بەرژەوەندی و سیاستەكانی خۆیان پراكتیزەدەكەن.
‎لەژێر ئەەساسی ئەەوەی كە وتمان دەتوانین بڵێن كەبەشی هەرە زۆری ئەەو گۆڕانكاری و شۆڕش و هاتنە سەردەسەڵاتی ئەەو سەرۆك و گروپانە دەرئەەنجامی پلان و ستراتج و ململانێ و بەرژەوەندی وڵاتەزلهێزەكانە! نمونەی ئەەفغانستان وعێراق: دروستکردنی 
‎عێراق و پراکتیزەکردنی سیستەمی پاشایەتی لەعێراق و ھێنانی شا فەیسەل و کردنی بەپاشای عێراق!!هێرشكردنە سەر عێراق لەساڵی (2003)ز دواتریش لەناوبردن(سەدام حسین) و رژێمەكەی لەعێراق.
هێرشی ئەەمریكا بۆسەر ئەەفغانستان لەساڵی (2001)ز دواتریش لابردنی تالیبان لەدەسەڵات.
پاشانیش لەساڵی ٢٠٢٠وە دەست پێ کردنی 
دانوستان و گفتوگۆکردنی ئەەمریکا لەگەڵ تالیبان !!
دواتریش لە تمموزی ٢٠٢١کشانەوەی ھێزەکانی ئەەمریکا لەئەەفغانستان 
و هەڵكردنی گلوپی سەوز 
 لەلایەن ئەەمریكاوە بۆ تالیبان گەڕانەوەی تالیبان و كۆنترۆل كردنەوەی ئەەفغانستان لەچەند رۆژێكدا!!

وتاری زیاتر