لە چاوەڕوانی “فیکە” یەکدا

بڕوا بەرزنجی 06/03/2021


لەدوای ڕاپەڕینەوە تا یٔەم ساتە، یەک جاش، خایٔین، خاک و خەڵک فرۆش، بکوژی نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و یٔازادی خوازان، گەندەڵ و دز، پیاوی میت و یٔیتڵاعات و موخابەراتی بەعس، بەرپرسانی فایلدار، دەستگیرنەکراون و نەدراون بە دادگا. لەکاتێکدا بەدەیان یٔەنفالچی و یٔەوانەی تا ٢٠٠٣ پیاوی بەعس بون و دز و گەندەڵ و بکوژ و بەرپرسانی بازرگانیکەر لەگەڵ داعش، لە لاسەروی حزب و حکومەت و دادگاو داواکاری گشتی قاچ لەسەر قاچ دانیشتون!.
یٔەی کەواتە دادگاو یاسا بۆ کێیە؟ لە دوای ڕاپەڕینەوە تا یٔێستا، چەتە و بازرگانانی کوردایەتی، بۆیان سەلماندوین، یاسا و دادگا بۆ زیندانکردنی هەر دەنگ و ڕەنگێکە لەوان نەچێت و دژی کار و کردەوەکانی یٔەوان بێت، یٔەوە لەکاتێکدا یٔەگەر نەتوانن لە تاریکیدا بتکوژن. جێی سەرسوڕمان و حەپەسان نییە، زیندانەکانی چەتەکانی کوردایەتی پڕبێت لە ڕۆژنامەنوس و کەسانی یٔازادیخواز و ڕەش و ڕوتی یٔەم نیشتیمانە فرۆشراو و دزراوە.
جێی حەپەسان نییە، دادوەر و داواکاری گشتی و سیستەمی دادوەری بەوڕادەیە جێی گاڵتەجاڕی و قێزلێبونەوەبێت، یٔێ تۆ چاوەڕێی چی سیستەمێکی دادوەریت لە چەتەو بازرگانانی کوردایەتی!؟

کاری هەر هاوڵاتییەکی کوردە، باش لەم واقیعەتێبگات و یەکجار بزانێت کە یٔەو لە کەمپی قاچاخچییەکانی کوردایەتیدا دەژی و نابێت چاوەڕێی داد و دادوەریی بکەیت، یٔەبێت فێربین سات بە سات پێکەوە “نا” یەکی گەورەتریان پێبڵێین و فێربین یٔیتر ترسمان بشکێت لەم کۆمەڵە چەتەیەی وڵاتیان کرد بە کەمپێکی زۆرەملێ،یەکێتی سۆڤییەت و وڵاتە کۆمۆنیستەکانی ناوی نەیانتوانی تا سەر یٔەم کەمپەزۆرەملێیانە بەڕێوەبەن، دیکتاتۆرێکی وەک چاوچیسکۆ لە ڕۆمانیا، دەسەڵاتەکەی بە فیکەی یەک هاوڵاتی داڕما،لەکاتی وتارێکی ڕاستەوخۆیدا لە تیڤیەوە ، هاوڵاتیەک لەناو جەماوەرەکەوە یەک فیکەی لێداو یٔیتر بو بە دەیان فیکەو خەڵک لە ماڵەکانیانەوە بینیان چۆن یٔەم شێرە پەڕۆیە کەوتە لەرزین و هەڵبڕسکان. یٔیتر ترس نەماو فیکە بو بە ڕاوەدونان و کوشتنی خۆی و ژنەکەی و پارێزەرەکانی. دەبێت یٔێمەیش فێربین هەر کەس لە شوێن و کەناڵی خۆیەوە فیکە بۆ یٔەم حکومڕانیەو سیستەمە دادییەکەی و دادوەر و داواکاری گشتییەکەی لێبەین، فیکەیەک زو یان درەنگ لێدەدرێت.