پرسی شه‌ریک‌و کێشه‌ی ته‌ریک
سه‌ره‌تا وه‌ک بیرهێنانه‌وه له‌سه‌روبه‌ندی دانوستاندنه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نۆو (نوێی) حکومه‌تی هه‌رێم ئێمه ئه‌وسا لهوتارێکماندا (پارتی به‌دوای شهریکدا ده‌گڕێت یان شاگرد؟! ) ئاماژه‌مان به‌نیازو غایه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد که بۆ چوار ساڵی داهاتووی کابینه‌ی نۆ چ جۆرێک له‌شه‌ریک ده‌خوازێت، له‌وێدا وتمان پارتی دیموکراتی کوردستان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو، که ده‌رئه‌نجامه‌کانی دوایین هه‌ڵبژاردن بکاته (دیفاکتۆ) ئه‌مری واقع، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که‌تیایدا رێژەی (٦0% )ی ده‌نگده‌ری هه‌رێم بایکۆتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی کرد‌و پارتی براوه‌ی یه‌که‌می ئه‌م له‌سه‌دا (٤0% ) ده‌نگده‌ری دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو، ئیدی دوای ئه‌م هه‌نگاوه کاتی ئه‌وه‌هات پارتی هه‌نگاوی تری دۆزینه‌وه‌ی شاگرد بنێت و بۆ چوار ساڵی تری حکومڕانی ، چونکی دیدو دنیابینی ئه‌م حزبه وایه.
که‌ئه‌م رێژهیە له‌ده‌نگده‌رانی به به‌یعه‌تی سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کوردستان لێکبداته‌وه‌و وا ته‌فسیری بکات که‌ئه‌و حاکمی ره‌های کوردستانه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌وا کێ شه‌ریک بکات و کێش بیه‌وێت ته‌ریکی کات! .
بۆیه بینیمان که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دانوستاندنه‌کان بۆ پێکهێانی حکومه‌ت، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی فڕێدرانه ده‌ره‌وه‌ی دانیشتن و ته‌کلیفی پشک و به‌شکاری، واتا پارتی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه نه‌ک هه‌ر بوو بهڕۆڵگێڕی پێکهێانی حکومه‌ت ، به‌ڵکو ئه‌م هێزه رۆڵی بۆ هێزه‌کانی تریش دیاریکرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مامه‌ڵه‌کردنه‌ی پارتی دیموکرات له‌هێنانی کورسی و رێژه‌ی هه‌ڵکشانی ده‌نگه‌کانی نه‌بوو ، به‌ڵکو سوودی لهبێهێزی و داهێزرانی هێزه‌کانی تر وه‌رگرت هه‌ر له‌ناکۆکی و لالوتیهکانی نێوانی یه‌کێتی گۆڕانه‌وه تاکو ناکۆکیه نێوخۆییه‌کانی یه‌کێتی و موجامەلهی به‌شێک له‌سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌م هێزه‌و ماندوو کردن و بێ‌ئومێد خستنی شه‌قام له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ده‌سه‌ڵات.
له‌ئێستادا که‌هێشتا رێکردنی کابینه‌ی نوێ لەسهرهتادایه، هێشتا مه‌ره‌که‌بی کارنامه‌که‌ی کابینه‌ی نۆو (نوێ) وشک نه‌بۆته‌وه، واده‌بینین که لێدوانه‌کانی وته‌بێژی یه‌کێتی و گله‌یی و نیگه‌رانیه‌کانی به‌شێک لهههڵسوڕاوهکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی رووت و روونن که وا پارتی دیموکراتی کوردستان خه‌ریکه ئیئتیلاف به‌ره‌و ئیختیلاف ده‌بات، چونکه نه پابه‌ندی تاقه رێکه‌وتنه‌که‌یان بووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه دوو رێکه‌وتنه نوسراوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، که‌چی لهئهکتێکی تازه مۆده پارتی له‌بری ته‌حقیقکردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ر لهتهرشیقکردنی حکومه‌ت و به‌هێزکردنی وه‌زاره‌ته‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی حکومه‌ت، که‌چی به‌دیلی ئه‌و وه‌زیرو وه‌زاره‌تانه دروستده‌کات که به‌رکه‌وته‌ی یه‌کێتی و گۆڕانن ! به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و هه‌نگاوو هه‌ڵوێستانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌بریتیه لهتهریکخستنی پێکهێنه‌ره سه‌رکیه‌کانی کابینه‌ی نۆ، ئاخۆ له‌م که‌ته‌دا کهدۆخ و پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که ستراتیج و ئه‌وله‌ویه‌ت و ته‌گبیری هاوبه‌شی گه‌ره‌که خزمه‌ت به‌و به‌ڵێن و بانگه‌شه‌کانی خودی ئه‌و هێزه ده‌کات که‌بریتی بوو له‌کوردستانێکی به‌هێز؟.