كوا مافی كۆڵه‌كه‌كانی حیزب ؟!
من كادیرانی خواروو ناوه‌ڕاست (مه‌به‌ستم به پێی پله‌ی حزبیه ) ، مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان به ( كۆڵه‌كه ی حیزب ) ده‌شوبهێنم ، چونكه ئه‌وان له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرترین خه‌می حزب ده‌گرنه ئه‌ستۆ و هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ حزب و كادیرانیان ماڵ به ماڵ و تاك به تاكی ئه‌م كوردستانه ده‌كه‌ن تاكو زۆرترین ده‌نگ كۆ بكه‌نه‌وه بۆ حزبه‌كه‌یان و تۆراوه‌كان ئاشت بكه‌نه‌وه و به شه‌رح كردنی مێژووی دره‌وشاوه‌ی حزب و ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حیزب له په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هه‌مو جۆرێك بێت نه‌هێڵن حزبه‌كه‌یان بكه‌وێت ، یاخود دوا بكه‌وێت . زۆر جاریش وا هه‌بووه زۆر گوێیان به هه‌ڵه‌ی سیاسی هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانیشیان نه‌داوه و سارد نه‌بوونه‌ته‌وه و پشتیان له حزب نه‌كردووه ، به‌ڵكو گه‌رم و گوڕتر خزمه‌تی حزبه‌كه‌یان كردووه و له به‌ر خۆشه‌ویستیان بۆ مام و ڕێبازه‌كه‌ی و مێژووی پڕ له شكۆ و سه‌روه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و خوێنی شه‌هێدان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوونه له خزمه‌ت كردن و به هێز كردنی حزبه‌كه‌یان له‌وانه‌شه له هه‌ندێ شوێن ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و ئازار‌و ماندوو بووونیش هاتبن ، كه‌چی گوێیان پێ نه‌داوه و له پێناو مه‌بادیئه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر پشتیوانی كردنیان له حزبه‌كه‌یان و . ئاخۆ ده‌كرێت حزب ته‌نها ده‌نگیان لێ وه‌ربگرێت و له زۆر بابه‌تی گرنگیش پرسیان پێ نه‌كات وه‌كو بابه‌تی ده‌ست نیشان كردنی كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پێك هێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا ئه‌وان كۆڵه‌كه‌ی ئه‌و حزبه‌ن ؟!
دوور كه‌وتنه‌وه‌ی قیاده له قاعیده خزمه‌ت به كاری حزبی ناكات ، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ پڕه‌نسیپ و ئه‌لف و بێی دیموكراسیش یه‌كناكاته‌وه ، له یاساش ده‌ڵێت ( وه‌كیل وه‌كو ئه‌سیڵه ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌سیڵ ڕه‌خنه‌ی له ته‌سه‌ڕوفاتی وه‌كیل نه‌بێت ) ، سه‌ركردایه‌تیش وه‌كیلی كادیرانی ناوه‌ڕاست و خواروون و نابێت هه‌نگاوه‌كانیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی كادیرانی ناوه‌ڕاست و خواروو .دیاره له‌م كابینه‌یه نه‌مبینی پرسیان پێ بكرێت و ڕایان وه‌ربگیرێت و ته‌نانه‌ت بووه هۆی دروست بوونی گله‌یی و ناڕه‌زایی و نووسینی یاداشت بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب ، هه‌روه‌كو ئه‌و یاداشته‌ی كه مه‌ڵبه‌ندی (11)ی گه‌رمیان به‌رزیان كرده‌وه بۆ جێگرانی سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی و كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم . بۆ بۆ پرس پێكردنیشیان میكانیزمی زۆرهه‌بوو بوو ئه‌گه‌ر بویسترایه ده‌ستی بۆ ببرێت ، یه‌كێك له‌وانه هه‌روه‌كو به‌ڕێز كاك مه‌لا به‌ختیاریش كه لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه له ووتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌روه‌كو له كابینه‌كانی پێشوو ده‌كرا هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك كاندیدی خۆی پێش كه‌ش بكردایه ، دیاره هه‌ر مه‌ڵبه‌نده و ئه‌ویش ده‌بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمیته‌كانی خۆی ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی گێڕانه‌وه‌ی مافی كۆڵه‌كه‌كانی حزب (كادیرانی خواروو ناوه‌ڕاست ، واته مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان ) .