تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، خولێکی هۆشیاری سیاسی بۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و پەروردە دەکاتەوە

کوردستان پێش 3 هەفتە


رۆژی 18/8/2024 لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، خولێکی هۆشیاریی سیاسی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەروەردە رێکخرا.
لە خولەکەدا مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار و رۆشنگەر، بابەتێکی بە ناونیشانی (هونەری سیاسی لەنێوان رەسەنایەتی و مۆدێرنێتەدا) پێشکەش کرد.
دواتر د. عومەر عەلی ماۆستای زانکۆ، بابەتێکی بەناونیشانی (رۆڵی سەرکردە لە بەڕێوەبردن و سەرکەوتنی دامەزراوەدا).
دواین وانەش بە ناونیشانی (هونەری سیاسی و رۆڵێ لە برەودان بە هۆشیاریی بەڕێوەبردن) لەلایەن د. ماجید خەلیل، مامۆستای زانکۆ پێشکەشکرا.
دوای پێشکەشکردنی بابەتەکان، بڕوانامەی بەشداریی خول پێشکەشی بەشداربوەکان کرا.