گەورەترین روداوی روناکبیریی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت
بەدروشمی (ئازادی.. بەردەوام) سەعات ٩:٣٠ خولەكی سەرلەبەیانی رۆژی ١٢-١٠-٢٠٢٣، بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لەھۆڵی ھۆتێل ڕامادا بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ دەخایەنێت کە تێیدا دیداری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچن. هاوکات چەندین تەوەری تایبەت بە بابەتی گرنگی روناکبیری و توێژینەوە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و بەناوبانگی کوردستان و عێراق و ولاتانی عەرەبی و ئێران پێشکەش دەکرێن.
هەر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکە سەعات 12ی رۆژی 12/10/2023 پێشانگایەکی کتێب بە بەشداریی 60 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەستپێدەکات و تاکو 17ی مانگ بەردەوام دەبێت..
تەواوی بەرنامەی فێستیڤالەکە: