چەمکی هیچ و بنەماکانی بوون، لە گیانی فەلسەفەی هاوچەرخدا
نوسینی: کارزان عەزیز/ خوێندکاری زانکۆ
چەمکی هیچ لە تێگەیشتنە فەلسەفییەکاندا، بووەتە بابەتێکی گشتی و گیانی سیستەمە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ئاڕاستە دەکات.
لەژێر ڕۆشنایی ڕستەی (بوونی ئەگەری) ناتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بێتە بوون دەتوانرێت بڵێین بوونی وابەستەی بوونی هەر بابەتێک یان ماددەیەکی دیکەی هەبووە کە فۆڕمی ڕاستەقینەی گرتووە. چونکە ئەم قسەیە (قچیە) خۆبەخۆیە کە هەموو پێشبینییەک (محمول) کە بۆ مەبەست (سوبژێکت) لەبەرچاو دەگیرێت یان بە خۆی (سوبژێکتیڤ) یان لەلایەن کەسێکی ترەوە یان بە عەقڵ (بەشێوەیەکی ڕاگوزەر) بوونی هەیە.
بۆ نموونە تەنێک یان خۆی ڕووناک دەبێتەوە یان بە ڕووناکی شتێکی تر ڕووناک دەبێتەوە.
هەموو شتێک بە خۆی یان بە شتێکی تر (ڕۆن) ڕۆن دەکرێت. ئایا مەحاڵە شتێک بە شێوەیەکی خۆجێی ڕووناک نەکرێتەوە یان ڕۆن نەکرێت، یان بە شتێکی تر ڕۆن نەکرێت یان ڕووناک نەکرێتەوە (لە حاڵەتی ئەوەی دوو سیفات سیفاتی نەبوون یان سەپێنراو بن)؟
کەواتە بوون بۆ هەر مەبەستێک (سوبژێکت) دەسەلمێندرێت کە بوونگەرایی یان زاڵ بێت و کاتێک بە نائاگایی بوونی نەبێت، زاڵ حەتمییە. لە ئەنجامدا هەموو بوونێکی مومکین کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە سیفەتی وجودی بەخشراو نین، هەموو بوونێک بە یارمەتی هەندێک بوونێکی تر دێتە بوون و وەک ئەرکی خۆی (ملوول) سەیر دەکرێت.
بەڵام بە بڕوای زۆر کەس مانای ڕاستەقینەی هۆکارگەرایی ئەوەیە کە هەموو بوونێک بەندە بە هۆکارەوە و لەسەر ئەم بنەمایە ئەو کێشەیە سەرهەڵدەدات کە بۆ خودا هۆکارێکیش دەبێت لەبەرچاو بگیرێت! بەڵام لەبیریان چووە کە ئامانج (سوبژێکت)ی یاسای هۆکار بوونی ڕەها و خۆبوون نییە بەڵکو مەبەست (سووژە)ەکەی ‘بوونی ئەگەری و کردارە. واتە هەموو بوونێکی وابەستە یان زاڵ هۆکارە بەردەوامی بێکۆتایی هۆکارەکان مەحاڵە.
دوا بەڵێن کە بۆ سەلماندنی ئەمە بەکارهاتووە ئەوەیە کە بەردەوامی هۆکارەکان بە ناچاری لە بوونێکی وەهادا کۆتایی دێت کە ئەو بوونە کاری (مەعلول)ی هیچ هۆکارێکی ترن. هیچ شتێک ڕوونادات.
بۆیە خودی بوونی بوونەوەرە ڕاستەقینەکان دەیسەلمێنێت کە بوونێکی حەتمی (واجب الوجود) بوونی هەیە.
گەورەترین فەیلەسووفی بوونگەراییە لە سەدەی بیستەمدا، ئەم فەیلەسووفە هەوڵی گەڕان بە دوای مێتۆدێکی دەدا بۆ ئەوەی بوون ڕاڤە بکات، واتە ژیان لەناو خودی ژیاندا ئاشکرا بکات. هەرچەندە زۆر کاریگەربوو بە بۆچوونەکانی مامۆستاکەی (هۆسرەل)، کە خاوەنی فینۆمینۆلۆجیایە (دیاردەگەرایی). دیاردەگەرایی ((خۆی تەرخان دەکات بۆ کارکردن لەسەر ئەزموونی ژیان و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و واقیعی مادیی هەستپێکراو. پێناسەی دیاریش لای هۆسرەل بریتییە لە ڕووداوە هەستپێکراوەکان لە ڕێگەی هەستەکانەوە. ئەو هەستانەی کە سەرچاوەی زانیارین بە شێوەیەکی گشتی.)) [شارەزووری، ٢٠١٥، ل١٣] کەواتە ئەم فەیلەسووفە باوەڕی بە هیچ بوونێک نییە، تەنێ لە چوارچێوەی مەعریفەی خۆی نەبێت. واتە دەبێ سەرەتا بوونەکە لەناو خودی خۆیدا بناسین، مەعریفەمان بەرانبەری هەبێت، ئینجا بە بوون دادەنرێت.
لێرەدا ڕۆڵێکی لاوەکی بە بوون بەراورد بە خود دەدات. واتە بوون لە دوای خودەوە دێت. بەڵام (هایدگەر) دێت بۆ ئەوەی بوون و جیهان بکاتە ئامانجی توێژینەوەکانی. ئەو دێت ڕاڤەکردنی بوون دەکاتە کاری یەکەمی. دەیەوێ ئەو ڕۆڵە بۆ بوون بگەڕێنێتەوە. بوون لەسەر فۆرمێکی مەعریفی کامڵ داڕێژێتەوە، بۆیەش مێتۆدێکی بۆ دیاردەی بوونی مرۆڤ دانا. بیرکردنەوە سەرەتاکانیشی پرسیار بوو لەبارەی مەعریفەی ئەو بوونە.
(هایدگەر) هەردوو چەمکی خود و ئاگایی وەلا دەنێت و چەمکی (دازاین) بەکاردێنێت. ئەم چەمکە دەلالەتە بۆ (بوون-لێرە)، یان بوون لە جیهاندا. لە کن ئەم فەیلەسووفە بوون بنەڕەتە و هەموو شتێك لەسەر ئەو وەستاوە. بوون چەندین هەبوو لە خۆیدا هەڵدەگرێت. کاتێك باسی ئەم چەمکە دەکات، دەڵێت: "جەوهەری دازاین لە بوونیدایە. بە گوێرەی ئەمە، خەسڵەتەکانی ئەم هەبووە تایبەتمەندێتی هەبوویەکی دەرەکی وەرناگرن کە بەو جۆرە دەردەکەون؛ لە هەموو حاڵەتێکدا [خەسڵەتەکان] ئەگەرەکانی بوونی ئەون و لەمە زۆرتر چیدیکە نین. ئەو بەمشێوەیە هەیە. کاتێك ئەم هەبووە بە "دازاین" ناوزەد دەکەین، چییەتییەکەی ( وەکو چییەتی مێز، خانوو یان درەخت) دەرناخەین، بەڵکو باسی بوونی دەکەین".
[هایدگەر، ٢٠١٣، ل ٩٣- ٩٤] کەواتە ئەوەی ئەم فەیلەسووفە هەوڵی بۆ دەدات ڕاڤەکردنی بوونی هەبووەکانە نەک چییەتی ئەوان. ئەو کاتێك دەیەوێ لە مێزەکەی بکۆڵێتەوە، دێت لە بوونی مێزەکە، نەک چییەتی مێزەکە دەکۆڵێتەوە. بوون و هەبووەکان هەرگیز لێک جودا ناکرێنەوە. ئێمەی مرۆڤ لە ڕێی ئاگاییمان بەرانبەر بوونی خۆمان لە کۆی بوونەکانی دیکە جوداترین. بەڵام ئەوەی جێی توێژینەوەیە، بوون بنەڕەتە نەک خود، مرۆڤ لە پێشدا دێتە بوونەوە، ئینجا خود و واتایەک بۆ خۆی دروست دەکات، کەواتە بوون بنەڕەتە. "بنەڕەتی بوونی و شێوە ئۆنتۆلۆجیەکەشی لە دوو خاڵدا کۆدەبێتەوە؛ یەکەم، مرۆڤ تاکە بوونێکە پرسیار لە واتای بوون دەکات و توێژینەوەی ئۆنتۆلۆجیانە دادەهێنێت. دووەمیش ئەگەر مرۆڤ نەبێت پرسیارە ئۆنتۆلۆجیەکە و توێژینەوەکەش نابێت". [کەمال، ٢٠٠٤، ل٥٢] لێرە منی ڕەها، یان خودی ڕەها ڕەت دەکاتەوە، چونکە مرۆڤ خودێکی ڕەها نییە. لێرەوە بەرەو هێرمینۆتیکی هایدگەر دەچین.