داعش چی كرد؟؟
کاردۆ عوسمان هەورامی
داعش ئێران و ئەمریكای لە یەك نزیككردەوە و مەسەلەی ناوەكی ئێرانیش كەوتە پەراوێز....
"ئێران "لە ترسی پەرەسەندنی دەسەڵاتی سوننە لە عێراق ناچارە لە گەڵ ئەمریكا رێكبكەوێت.
داعش وای كرد "سعودیە" لە ترسی ئێران بیر لە دروست كردنی سوپایەکی گەورەی عەرەبی بكات.
داعش وای كرد" توركیا" پاشەكشی بكات لە تێزە كۆنەكەی واتە عوسمانی لەمەو بەدوا توركیا ناتوانێت چاوەری بكات ئەویش ئەبێت تێكەڵی ئەم شەرە بێـت.
داعش وای كرد "ئەمریكا" بگەرێتەوە ناوەندی رۆژهەڵاتی ناوەراست سەلماندی چوونە دەرەوە لە عێراق هەڵە بوو؟!
داعش وای كرد "كورد "بە خۆیدا بچێتەوە (كەموكورییەكانی خۆی بزانێت )چوونكە داعش چاوی لە نەوتی كەركوكە كەواتە هێشتا هەرەشەیە بۆ كوردستان
ئەوەی دیارە ئەم رێكخراوە پێناچێت بە ئاسانی لە ناو بچێت بەڵكو بەدوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی -سوریا كه خۆی سنووری بۆ كێشاوە؟!؟؟؟؟
داعش خەریكە نەخشەی نوێی ناوچەكە دەگۆرێت.!؟