سویسرا... لە ساڵیادی 100 ساڵەی رێککەوتنی لۆزاندا مەلا بەختیار بابەتێک پێشکەش دەکات

کوردستان 25/05/2023

رۆژانی 27 و 28ی ئەم مانگە لە شاری لۆزان لە سویسرا، یەکەمین دیداری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە یادی 100 ساڵی رێککەوتننامەی لۆزان. دیدارەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و پێکهاتوە لە چوار پانێل. مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بەشداری لە پانێلی رۆژی دووەمدا دەکات و بابەتێک لەوبارەیەوە پیشکەش دەکات.
لەبارەی دیدارەکەوە، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی، دەڵێت: لە ساڵیادی سەدهەمینی واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی (لۆزان) ـدا، ئامانج لە بەستنی ئەم دیدارە دوو ڕۆژییە كۆكردنەوەی سیاسەتڤان، توێژەران و پسپۆڕانی كوردستانی و بیانییە، بۆ ئەوەی لە دید و ڕەهەندە جیاوازەكانەوە شرۆڤە و لێكدانەوە بۆ كاریگەرییە جیاواز و زەوەندەكانی ڕێككەوتننامەكە لەسەر پرسی گەلی كوردستان لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا بكرێت و میكانیزمەكانی چۆنیەتی مامەڵەكردنیش لەگەڵیاندا، گەنگەشە بكرێن.

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بەرنامەی دیدارەکە لێرە کلیک بکە