بەشداریکردن بۆ پێشبڕکێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

کوردستان 16/05/2023


ڕۆژی سێشەممە ٩/٥/٢٠٢٣ لە کۆبوونەوەی دەستەی باڵا و سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ (مەلا بەختیار) گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی سازدانی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ کرا. بڕیاردرا لە ڕۆژانی ١٢-١٤ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ فێستیڤاڵی گەلاوێژ ساز بکرێت. هەروەها وادەی وەرگرتنی بابەتەکانی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) دیاری کرا، ئەوانەی دەخوازن بەشداری فێستیڤاڵ بکەن، ئەوا لە ١٥/٥ تا ١٥/٨/٢٠٢٣ مۆڵەتی وەرگرتنی بابەتەکانیانە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە بابەتەکانیان بنێرن.
[email protected]

مەرجەكانی بەشداربوون لە پێشبڕكێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ:
١- بابەتەكان بە تایپكراوی و بە فۆنتی (unikurd) و بە سایزی (14) بنێرن.
٢-شیعر لە پێنج (5) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
٣- چیرۆك لە دوو هەزار (2000) وشە زیاتر نەبێت.
٤- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (6000) وشە زیاتر نەبێت.
٥- نابێت بابەتەكان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشتر پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.
٦- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەیدا دابنرێت.

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ
١٥/٥/٢٠٢٣