تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، خولێکی رۆشنگەری بۆ ژمارەیەک کچ و کوڕ رێکخست

کوردستان 06/05/2023

مەلا بەختیار: دەبێت باش بیر لەوە بکەیەنەوە ئایا ئەو حیزبانەی لە دەسلاتدان و لە پەرلەمانن لە کوردستان، باوەڕیان بە دیموکراسی و ئازادی هەیە؟
تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، خولێکی رۆشنگەری بۆ ژمارەیەک کچ و کوڕ رێکخست
ئەمڕۆ 6/5/2023 لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی، لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، خولی (پەروەردەی رۆشنگەریی) بۆ ژمارەیەک کچ و کوڕی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە سنوری قەڵادزێ بەڕێوەچو.
وانەی  یەکەم لەلایەن د. عومەر عەلی، بە ناونیشانی (سۆسیۆلۆجیای گەنج) پێشکەشکرا.
وانەی دووەم لەلایەن سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار بەناونیشانی (رەوشی رۆشنگەری لە دونیای تازەدا) پێشکەشکرا.
مەلا بەختیار لە باسەکەیدا بە وردی تیشکی خستە سەر مێژوی رۆشنگەری و دیموکراسی و ئازادیەکان.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەکرد: بۆ بیرکردنەوە لە ئازادی و دیموکراسی، پیویستە بیر لە دوو خاڵ بکەینەوەك یەکەم ئەوەیە ئایا ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابووری و هۆشیاری خەڵک لە ئاست فەلسەوفەی دیموکراسی و ئازادیە، واتا کۆمەڵ لەو ئاستەدایە کە ئازادی و دیموکراسی هەبێت. دوەم خاڵ ئەوەیە دەبێت بزانین ئایا ئەو حزبانەی لە دەسڵاتدان و لە پەرلەماندان لە کوردستان ئایا باوەڕیان بە دیموکراسی هەیە؟ ئەم دوو بابەتە زۆر زۆر گرنگە بیری لێبکەینەوە.
بابەتەکەی مەلا بەختیار ورد و فرە لایەن بوو، دواتر تەواوی دەقی بابەتەکە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاودەکرێتەوە.
وانەی سێیەم و کۆتایی لەلایەن د. ماجید خەلیل، بە ناونیشانی (ئەزمونی کاری رێکخراوەیی لە باشوری کوردستان) پێشکەشکرا.
دوای تەواوبونی وانەکانیش بروانامەی رێزلێنان بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرا.