بەشدار سامی، شاعیری لاو، پێویستی بە هاوکاری هەیە

کوردستان 26/04/2023


بەشدار سامی یەکێکە لە شاعیرە جوان نوسەکانی کوردستان، کە ئارام ئارام، جیاوازتر لە هاوتەمەنەکانی خۆی، دەنگێکی شاعیرانەی جوانی لێدروست بوو. بەشدار سامی بەو ئەزمونە کەمەوە جێگایەکی تایبەتی لەنێو شاعیرە لاوەکانی کوردستاندا هەیە کە دەکرێت ئومێدی گەورەی لەسەر هەڵبچنرێت.
بە داخەوە ماوەیەکە نەخۆشی نەگریسی شێرپەنجە هیلاک و ماندوی کردوەو پێویستی بە چارەسەری خێرا و باش هەیە، ئەو ماوەیەکی زۆرە بەم نەخۆشیە نەگریسەوە ئازار دەکێشێت، لەماوەی رابردودا لە هەرێمی کوردستان چارەسەری وەرگرت، بەڵام ئێستا دوبارە نەخۆشیەکەی سەریهەڵداوەتەوەو پێویستە ببرێتە دەرەوەی وڵات. بۆیە لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان دەکەین بە تەنگ ئازارەکانی ئەم شاعیرە لاوەوە بن و دەستی هاوکاری بۆ درێژ بکەن، تاوەکو جوانیەکانی ئەم هونەرمەند و شاعیرە وا زوو کۆتایی نەیەت و قەڵەمەکەی لە نوسینی وشە جوانەکان نەکەوێت.